ئیدانه‌كردنی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانی ئه‌فغانستان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: "تاڵیبان به‌م په‌لامارانه ده‌ری ده‌خات که گه‌لی ئه‌فغانستان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌لاوه گرنگ نییه.

Washington DC
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كانی دوێنێی تاڵیبانی كرد كه له كابولی پایته‌خت ویلایەتی پەروان، کوژرانی ٤٨ كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی دوێنێی تاڵیبان-ه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامارانه‌ی کە گه‌لی ئه‌فغانستانیان كردووه‌ته ئامانج، كراوه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه "تاڵیبان به‌م په‌لامارانه ده‌ری ده‌خات که گه‌لی ئه‌فغانستان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌لاوه گرنگ نییه. پێویسته تاڵیبان له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو توندوتیژی و وێرانكاریه‌ی كه زیانی جددی به ئاینده‌ی گه‌ل و وڵاتی ئه‌فغانستان ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست به‌نیشاندانی پێداگری راسته‌قینه بكات له‌سه‌ر ئاشتی".
دوێنێ له دوو په‌لاماری خۆكوژیدا كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-ه‌وه له كابول-ی پایته‌خت و ویلایەتی په‌روان ئه‌نجامدران، ٤٨ كه‌س کوژران.
په‌لاماری یه‌كه‌م به‌یانیی دوێنی له ویلایەتی په‌روان ئه‌نجامدرا.
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردندا له پارێزگای په‌روان كه به به‌شداریی سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی به‌ڕێوه‌چوو، په‌لامارێكی خۆكوژیی ئه‌نجامدرا و کوژرانی ٢٦ كه‌س و برینداربوونی ٤٢ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.
راگه‌یه‌نرا ئه‌شره‌ف غه‌نی به سه‌لامه‌تی له په‌لاماره‌كه رزگاری بووه و زۆرینه‌ی قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ش خه‌ڵكی مەدەنین.
هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌میش خۆكوژێك له‌به‌رده‌م كه‌مپێكی سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی به‌رگرییدا كه ده‌كه‌وێته نزیك چوارڕیانی شا مه‌سعود و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابول، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ٢٢ كه‌س کوژران و ٣٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه زۆربه‌ی قوربانییانی په‌لامارەکەی دووه‌میش خه‌ڵكی مەدەنین.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هه‌ردوو په‌لاماره‌كه راگەیاندبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن