ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجان بۆ رزگاركردنی خاكه داگیركراوه‌كه‌ی به‌رده‌وامه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به درێژایی شه‌و له قۆڵی ئاغده‌ره، هۆجاوه‌ند، فوزوڵی، هاردوت و گوبادڵی به‌رده‌وام بوون".

Baki
باكۆ – AA
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجان بۆ رزگاركردنی خاكه داگیركراوه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌رمینیا به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به درێژایی شه‌و له قۆڵی ئاغده‌ره، هۆجاوه‌ند، فوزوڵی، هاردوت و گوبادڵی به‌رده‌وام بوون.
له میانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوپای ئازه‌ربایجان بۆ هێزه‌كانی ئه‌رمینیا زیانێكی زۆر به‌ر هێزه‌كانی ئه‌رمینیا كه‌وتووه. به جۆرێك ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و سوته‌مه‌نی ئه‌رمینیا تێك شكێندراون و له چه‌ند قۆڵێك ناچار بوون بكشێنه‌وه دواوه.
هه‌روه‌ها سوپای ئازه‌ربایجان چه‌ند خاڵێكی پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌رمینیای تێك شكاندووه و ژماره‌یه‌ك خاڵی گرنگی په‌یوه‌ندی كۆنتڕۆڵ كردوون و چه‌ند گردێكی گرنگیشی له داگیركاری ئه‌رمینیا رزگار كردووه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پێكدادانه‌كان له ته‌واوی به‌ره‌كان به‌رده‌وامن و ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئازه‌ربایجاندایه.