جيهان, کۆڤید- ١٩

ئيتاڵيا.. ژمارەى تووشبوونى رۆژانە بە كۆرۆنا ٢٠ هەزارى تێپەڕاند

له‌ ئيتاڵيا له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١ هەزار و ٢٧٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا.

Barış Seçkin  | 25.10.2020 - نوێکردنەوە : 25.10.2020
ئيتاڵيا.. ژمارەى تووشبوونى رۆژانە بە كۆرۆنا ٢٠ هەزارى تێپەڕاند

Roma

رۆما - AA

له‌ ئيتاڵيا له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١ هەزار و ٢٧٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا.

دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا، لەلايەن وەزارەتى تەندروستييەوە بڵاوكرايەوە و بە پێى ئامارەكان لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٢١ هەزار و ٢٧٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و بەمشێوەيە لە سەرتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بەرزترين ژمارەى تووشبوون تۆماركرا.

كۆى گشتى ئەو كەسانەى كە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە تووشى ڤايرۆسەكە بوون بۆ ٥٢٥ هەزار و ٧٨٢ بەرزبووەتەوە.

هاوكات، ژمارەى كەيسە چالاكەكان بۆ ٢٢٢ هەزار و ٢٤١ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان بۆ هەزار و ٢٠٨ نەخۆش بەرزبووەتەوە.

هەر بە پێى ئامارەكان لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٢٨ تووشبووى ديكەى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ژمارەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسەكە بۆ ٣٧ هەزار و ٣٣٨ بەرزبوويەوە.

ژمارەى ئه‌و تووشبووانه‌ی له ڤايرۆسەكە چاكبوونه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ دوو هەزار و ٨٦ کەس زياديكردووە و كۆى گشتیى بۆ ٢٦٦ هەزار و ٢٠٣ بەرزبووەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن