جيهان

ئه‌مڕۆ رووفاتی ٣٣ قوربانیی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سرێبرێنیتسا به‌ خاك ده‌سپێردرێن

- ئه‌مڕۆ رووفاتی ٣٣ قوربانیی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سرێبرێنیتسا له‌ مه‌زارگه‌ی یاده‌وه‌ری پۆتۆچاری به‌ خاك ده‌سپێردرێن كه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ١١ی ته‌مووزی ١٩٩٥ له‌ خۆرهه‌لاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا كۆكوژكراون.

Kayhan Gül, Hemın Othman Mohammed  | 11.07.2019 - نوێکردنەوە : 12.07.2019
ئه‌مڕۆ رووفاتی ٣٣ قوربانیی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سرێبرێنیتسا به‌ خاك ده‌سپێردرێن

Bosnia and Herzegovina

پۆتۆچاری - AA

ئه‌مڕۆ رووفاتی ٣٣ قوربانیی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سرێبرێنیتسا به‌ خاك ده‌سپێردرێن كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین تراجیدیای مرۆیی داده‌نرێت له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ ئه‌ورووپا و تیایدا لانیكه‌م هه‌شت هه‌زار و ٣٧٢ كه‌سی مه‌ده‌نی بۆ‌سنی تیایدا به‌ شێوه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه‌ كۆكوژكران.

هه‌موو ساڵێك له‌ ١١ی ته‌مووزدا له‌ مه‌زارگه‌ی یاده‌وه‌ری پۆتۆچاری كه‌ قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی تیادا به‌خاكسپێردراوه‌، رێوڕه‌سمێك رێكده‌خرێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ١١ی ته‌مووزی ١٩٩٥دا، شاری سرێبرێنیتسا خۆرهه‌ڵاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا له‌ لایه‌ن یه‌كه‌كانی سربیاوه‌ داگیركرا، كۆمه‌ڵكوژیی تیادا ئه‌نجامدرا، دوای ساڵانێك له‌و رووداوه‌ ترجیدیایه‌ رووفاتی ٣٣ قوربانی دیكه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ دۆزرایه‌وه‌ و ئەمڕۆ دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌خاك ده‌سپێردرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın