Washington DC
واشنتۆن - AA
د. دیبۆرا بریكس و د. ئه‌نتۆنی فاوسی كه له هێزی ئه‌ركی كۆشكی سپیدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابهندیشبن به‌و رێوشوێنانه‌ی دژبه په‌تاكه له ئه‌مریكا گیراونه‌ته‌به‌ر ره‌نگه ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هه‌زار كه‌س به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستبده‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌شداری تیادا كرد، بریكس و فاوسی پێشبینیه‌كانیان له‌باره‌ی په‌تاكه له‌و وڵاته خسته‌ڕوو.
د. بریكس له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند ''ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ئه‌و رێكاریانهشبن كه بڵاومانكردووهتهوه، پێشبینی ده‌كه‌م ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هه‌زار كه‌س گیان لەدەستبدەن''.
بریكس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و هۆشداریهنهی حكوومه‌تی فیدراڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌توندی په‌یڕه‌وبكرێت و گوتی: '' داری ئەفسانەییمان به‌ده‌سته‌وه نییه. پێكوته‌ی ئەفسانەیی یان چاره‌سه‌ری ئەفسانەییشمان نییه. ته‌نها ده‌توانین به هه‌ڵسوكه‌وتمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا سه‌ركه‌وین''.
لای خۆیه‌وه، د. فاوسی كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی په‌یمانگای هەستیاریی نیشتمانیی و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانه، رایگه‌یاند ''پێشبینی کیانلەدەستدانی لانیكه‌م ١٠٠ هه‌زار كه‌س چه‌نده مایه‌ی نیگه‌رانی بێت هه‌رده‌بێت ئاماده‌بین بۆی. به دڵنیایییه‌وه ئومێده‌وارین ژماره‌كه نه‌گاته ئه‌و ئاسته. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه بگه‌یه‌نین به نزمترین ئاست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت خۆمان بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ئاماده بكه‌ین''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن