جيهان, کۆڤید- ١٩

ئه‌مریكا.. سه‌ربازێكی دیكه‌ی گاردی نیشتمانی به‌ كۆرۆنا گیانی لەدەست دا

- سه‌ربازێكی دیكه‌ی گاردی نیشتمانی ئه‌مریكا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

31.03.2020
ئه‌مریكا.. سه‌ربازێكی دیكه‌ی گاردی نیشتمانی به‌ كۆرۆنا گیانی لەدەست دا

Washington DC

واشنتۆن - AA

سه‌ربازێكی گاردی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی، به‌هۆی توشبوونی به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌ربازێك له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌ربازه‌كه‌ له‌ ٢١ی ئاداردا پشكنینی بۆ كراوه‌ و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌، له‌و كاته‌شه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری بۆ كراوه‌.

ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تا ئێستا له‌ سوپای ئه‌مریكادا به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ سێ سه‌رباز.

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گاردی نیشتمانی راسپارد پشتیوانی له‌ ویلایەتەکان بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌.

تا ئێستا له‌ سوپای ئه‌مریكادا هه‌زار و ٤٣ كه‌س كه‌ ٥٦٩یان سه‌ربازن، ٢٢٠یان كارمه‌ندی مه‌ده‌نی، ١٥٠یان ئه‌ندامی خێزانی سه‌ربازن و ٦٤یان كارمه‌ندی گرێبه‌ستن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın