ئه‌فغانستان.. بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرشه ئاسمانییەکەی کوندوز
- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌فغانستان بۆ سەر ویلایەتی کوندوز کوژران گەیشتە ١٠٠ كه‌س.

Afghanistan
كابول - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشی دوێنێی هێزی ئاسمانیی ئه‌فغانستان له پارێزگای كوندوزی باكووری ئه‌و وڵاته کوژران بۆ ١٠٠ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
قایمقامی داستی ئارچی، نه‌سره‌ددین سه‌عدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئه‌نجامی بۆردومانکردنی خوێندنگه‌یه‌كی شارۆچكه‌كه له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانیی ئه‌فغانستان، ١٠٠ كه‌س كه ژماره‌یه‌كی زۆریان هاووڵاتیی مەدەنین کوژراون.
نه‌سره‌ددین سه‌عدی باسی له‌وه‌شكردووه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، ٥٠ كه‌س برینداربوون و نیگه‌رانیی له به‌رزبووبه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کوژراون، هه‌یه.
سه‌عدی ئاشكرایكردووه هێرشه ئاسمانییه‌كه له میانی رێوره‌سمی ده‌رچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆرسی له‌به‌ركردنیان له خوێندنگه‌كه ته‌واووكردووه، ئه‌نجامدراوه.
قایمقامی داستی ئارچی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان به‌شدارییان له رێوره‌سمه‌كه‌دا كردووه و له‌نێو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی رێكخراوه‌كه بوونی هه‌یه.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان به‌ناوی حاجی نه‌بی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، ٥٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون ئه‌وه‌ش له كۆی ٥٠٠ كه‌س كه به‌شدارییان له رێوره‌سمه‌كه‌دا كردووه.
گوته‌بێژی ئاسایشی كوندوز، عینامه‌ددین ره‌حمانی له لێدوانێكی پێشتریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو هێرشه‌كه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تاڵیبان له خوێندنگه‌كه ئه‌نجامدراوه و ٢٥ چه‌كدار كوژراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن