ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە سویسرا گیانی دەیان کەسی کردە قوربانی
Burgenland
مۆنتانا - AA
ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە سویسرا گیانی دەیان کەسی کردە قوربانی.
بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە سویسرا بە لایەنی کەم ٤٠ کەس کوژران و ١١٥ کەسیش بریندار بوون کە دۆخی هەندێکیان سەختە.
لەبارەی ڕووداوەکە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئانتۆنیۆ تاجانی ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا ٤٧ کەس بوونە قوربانی کە ١٥ هاووڵاتی دیکەش لە نەخۆشخانەکان چارەسەری وەردەگرن.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سویسرا گای پارملین گوتی، ئەوە یەکێک لە ناخۆشترین تراجیدیاکانی وڵاتەکەمانە کە تا ئێستا تووشی بوبێتین.
ئەو ناوچەیەی کە ڕووداوەکەی لێی ڕووی داوە بە تەواوی داخراوە و تەنانەت کایەی ئاسمانیشی بەسەردا قەدەغە کراوە.
پزیشکێک بە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سویسرایی گوتووە کە، هەندێک لە سووتاوەکان برینەکانیان قورسە.
بەشێک لە شایەتحاڵانی ڕووداوەکەش دەڵێن کە ئەو هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بوونی ئەو مۆمانە بووە کە سەر بتڵی شامپاینەکان بووە کە دواتر تەشەنەی کردووە و بە خێراییەکی زۆر ئاگرەکە بڵاو بووەتەوە.
تۆماری ڤیدیۆیی کامێراکان لە ساتی ڕووداوەکە بڵاو بووەتەوە.
