ئاڤازا؛ ئەو ناوچە گەشتیارییەی کەناردەریای خەزەر لە تورکمانستان کە ڕەنگی سپی پۆشیوە
- ئەوە مایەی سەرنجە، زۆربەی بینا و ئۆتۆمبێلەکان لە ئاڤازا ڕەنگیان سپییە.

Balkan
ئاڤازا - AA
ناوچەی گەشتیاری ئاڤازا لە تورکمانستان، کە بەهۆی ئۆتۆمبێل و باڵەخانە سپییەکانیەوە بووەتە جێی سەرنج، هاوکات بەهۆی کەنارە لمییەکانی دەریای خەزەر و دامەزراوە نوێیەکانیشی گرنگییەکی زۆری بۆ گەشتیاری وڵاتەکە هەیە.
ئاڤازا کە دەکەوێتە ویلایەتی بەلقان لە تورکمانستان، وەک ناوچەیەکی گەشتیاری هەڵکەوتووە، کە نزیکەی ٢٥ خولەک لە شاری تورکمانباشیەوە دوورە. ئەو گەشتیارانەی خوازیاری سەردانی ناوچەکەن، دەتوانن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لە تورکمانباشی بەکاربهێنن.
دوای ئەوەی پرۆژەی ناوچەی ئاڤازا لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕاگەیاندرا، لە ساڵی ٢٠١٣دا ناوچەکە بە تەواوی توانایەوە ئامادەبوو بۆ پێشوازیی کردن لە میوانان.
گەشتیاران لە هۆتێلە شاهانەکانی ئاڤازا، پارکەکان، شوێنەکانی کات بەسەربردن و کەناراوەکان ماندووبوونی هەموو ساڵیان دەڕەوێننەوە.
زۆربەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئاڤازا دەکەن، خەڵکی تورکمانستانن. ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ساڵانە سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن نزیکەی ١٥٠ هەزار گەشتیارە و، ئەم ژمارەیەش لەگەڵ بەشداربووانی کۆبوونەوە و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.