ئاژانسی ھرانا: "ژمارەی کوژراوان لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا بەرزبووەتەوە بۆ شەش ھەزار ١٢٦ کەس"
ئاژانسی ھەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (ھرانا) بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ شەش ھەزار و ١٢٦ کەس.
Istanbul
ئەنقەرە - AA
ئاژانسی ھەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (ھرانا) بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ شەش ھەزار و ١٢٦ کەس.
ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا، شەش ھەزار و ١٢٦ کەس کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە کە لەنێو کوژراوەکاندا، ٢١٤ کارمەندی ئەمنی ھەن.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا، ٤١ ھەزار و ٨٨٠ خۆپێشاندەر دەستگیر کراون.
