ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران: "ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ ١١٦ کەس بەرز بوویەوە"
Ankara
ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران کە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییان دژ بە دۆخی ئابووری وڵاتەکە ڕژاونەتەوە سەر شەقامەکان، بۆ ١١٦ کەس بەرز بوویەوە.
هرانا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران کە ١٤ ڕۆژە بەردەوامە لەسەر ماڵپەڕی زمانحاڵی خۆیان زانیاری بڵاو کردەوە.
لە ڕاپۆڕتەکەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێراندا هاتووە کە، خۆپیشاندانەکان بووەتە هۆی کوژرانی ١١٦ کەس کە ٣٧یان لە هێزە ئەمنییەکانن و چواریان کارمەندانی تەندروستین.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە دوو هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون و دوو هەزار و ٦٣٨ کەسیش دەستگیر کراون.
تا ئێستا بەرپرسانی ئێران کە ژمارەی کوژرا و یان برینداران ڕووداوەکانی ئەو ١٤ ڕۆژەی وڵاتەکەیان زانیارییان بڵاو نەکردووەتەوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەیان لە شاری ڤێرجینیای ئەمریکایە، ڕایانگەیاندبووە کە لە میانی ١٣ ڕۆژ خۆپیشاندانەکانی ئێراندا ٦٦ کەس کوژراون.
لە ٢٨ی کانوونی یەکەمەوە، شەپۆلێکی خۆپیشاندان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە خراپی دۆخی ئابووری و لەدەستدانی بەهای دراوی ئێرانی، لە وڵاتە سەری هەڵداوە و ماوەی ١٤ ڕۆژە زۆربەی شارەکانی گرتووەتەوە.
