جيهان

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA)، لە ٢٠ی ئابدا بە ڕووخسارێکی نوێ دەست بەکار دەکات

- بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی SANA زیاد مەحامید: "بەشێکی دیجیتاڵی نوێمان دامەزراندووە. یەکەی پەیامنێریمان پێکهێناوە کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کاردەکەن".

Muhammed Karabacak  | 18.08.2025 - نوێکردنەوە : 20.08.2025
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA)، لە ٢٠ی ئابدا بە ڕووخسارێکی نوێ دەست بەکار دەکات

Damascus

دیمەشق - AA

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA)، کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ڕووی لە ستراتیجی گۆڕانی دیجیتاڵی و نوێکردنەوەی ژێرخانی ڕاگەیاندن کردووە، لە ٢٠ی ئابدا ڕووخساری نوێی خۆی نمایش دەکات.

لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی ژێرخانی ڕاگەیاندن و ستراتیجی گۆڕانی دیجیتاڵیدا، ئاژانسەکە دووبارە ڕێکدەخرێتەوە.

تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بە درۆن وێنەی بینای ئاژانسەکە و ناوەندی هەواڵیان گرت، کە کارەکانی نوێکردنەوەی تیایدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی SANA زیاد مەحامید لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد لە ٢٠ی ئابدا بە ناونیشانی "سانا: خاڵێکی وەرچەرخان" ڕێوڕەسمێک ڕێکدەخەن.

مەحامید باسی لەوە کرد بە لەبەرچاوگرتنی تێگەیشتنی نوێی ڕاگەیاندن، ژێرخان و ئامێرەکانی ئاژانسەکەیان بە تەواوی نوێکردووەتەوە و، ڕایگەیاند: "بەشێکی دیجیتاڵی نوێمان دامەزراندووە. یەکەی پەیامنێریمان پێکهێناوە کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کاردەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın