
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٨ كه‌س به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٩٧ هه‌زار و ٥٢٩ كه‌س.
هاوکات ٨٠ هەزار و ٤٧٢ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون کە ئەوەیش لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە لە رووی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی رۆژانە، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، شەش ملیۆن و ٢٢٥ هه‌زار و ٧٦٣ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان پێنج ملیۆن و ١٨٧ هه‌زار و ٨٢٥ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان کە لەنێو وڵاتانی جیهاندا رۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە تۆمار دەکات لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەم و لە رووی تۆمارکردنی حەڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە پەتاکە ریزبەندی سێیەمی گرتووە.
- بەڕازیل
لە بەڕازیل کە لەسەر ئاستی جیهان دووەم وڵاتە زۆرترین کاریگەری پەتاکەی لەسەربێت لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٦٣ كه‌سی دیكه به‌و پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، ٨٦٣ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٤٢ هه‌زار و ٩٢١ كه‌س.
هاوکات ٣٢ هه‌زار و ٥٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٧٧٧ هه‌زار و ٥٢٢ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٩٧٩ هه‌زار و ٥١٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٥ هه‌زار و ٣٩١ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ١٣٥ هه‌زار و ٨٨ تووشبوو په‌تاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن