سياسەت, جيهان

ئازەربایجان دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەرمینیای خستەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان: ''دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-25ی ئەرمینیا لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ئازەربایجانەوە خراونەخوارەوە''.

Ruslan Rehimov   | 29.10.2020
ئازەربایجان دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەرمینیای خستەخوارەوە

Baki

باکو - AA

سوپای ئازەربایجان، خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-25ی ئەرمینیای راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتژمێر ١٣:١٨ بۆ ١٣:٢٠ بەکاتی ناوخۆ، دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-25ی ئەرمینیا لە گوبادلی هەوڵی هێرشکردنیان داوە بۆسەر پێگەکانی ئازەربایجان.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە هەردوو فڕۆکەکە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ئازەربایجانەوە خراونەتە خوارەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın