ئازه‌ربایجان ته‌رمی ٣٠ سه‌ربازی ئه‌رمینیای راده‌ستكرده‌وه
راوێژكاری سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، حیكمه‌ت حاجیێڤ رایگه‌یاند، ته‌رمی ٣٠ سه‌ربازی ئه‌رمینیا و دوو به‌ساڵاچوو كه له میانی پێكدادانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستدابوو و له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئازه‌ربایجان جێ مابوون، راده‌ستی ئه‌رمینیا كراونه‌ته‌وه.

Baki
باكو – AA

حیکمەت حاجیێڤ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌رمینیا سه‌ره‌تای نه‌یویستووه ته‌رمه‌كانی راده‌ست بكرێنه‌وه، به‌ڵام به ده‌ستپێشخه‌ری وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه.
ناوبراو تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌رمه‌كان له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات له خاڵی گازاه-تۆڤوز، راده‌ستكراونه‌ته‌وه.
حیكمه‌ت حاجیێڤ سوپاسی سێرگی شۆیگو و کۆمیتەی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیشی كرد.