
Arbil
کەرکووک- AA
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بڕی دوو ھەزار و ٩٠ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەک قۆناغی یەکەمی ھاوکاریەکانی وڵاتی چین بۆ عێراق گەیشتە پارێزگای کەرکووک.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی کەرکووک، د. نەبیل حەمدی بەئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند "دوو ھەزار و ٩٠ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا، وەک قۆناغی یەکەمی ھاوکاریەکانی وڵاتی چین بۆ عێراق گەیشتە کۆگای نەخۆشانەی گشتی کەرکووک و بڕیارە لەرۆژانی داھاتوودا دەست بەدابەشکردنی بکرێت".
نەبیل حەمدی گوتیشی: "بەپێی رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەقۆناغی یەکەمدا، ڤاکسینەکە بەسەر کارمەندانی تەندروستیی و بەتایبەت ئەو کارمەندانەی زۆرترین بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ھەیە، دواتر بەسەر ھێزە ئەمنیەکان و کەسە بەتەمەنەکان دابەشدەکرێت".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە پاش ٢١ رۆژی دیکە قۆناغی دووەمی ڤاکسینەکە بگاتەوە کەرکووک چونکە بەکارھێنەران پێویستە دوو ژەم لەو ڤاکسینە وەربگرن.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.