تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. گیانلەدەستدانی ١٥ کەسی دیكه‌ بەهۆی كۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen   | 21.04.2021
ھەرێمی کوردستان.. گیانلەدەستدانی ١٥ کەسی دیكه‌ بەهۆی كۆرۆنا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستانلە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حه‌وت ھەزار و ٩٩٤ پشکنین، هه‌زار و ٢٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ١٩٣ حاڵەت، سلێمانی ٢٨٢ حاڵەت، دھۆک ٤٩١ حاڵەت، هه‌ڵه‌بجه‌ ١٥ حاڵه‌ت و ئیداره‌ی گه‌رمیان ٣٦ حاڵه‌ت و ئیداره‌ی راپه‌ڕین پێنج حاڵه‌ت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، چوار حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و پێنج حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش دوو حاڵه‌ت بووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا، ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٤٢ ھەزار و ٧٤٦ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٩١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın