تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٤١٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Heman Hussein Yaseen  | 30.11.2020 - نوێکردنەوە : 01.12.2020
ھەرێمی کوردستان.. ٤١٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ١٧١ تووشبوو، ١١١ لە هەولێر، ٧٢ لە سلێمانی، ٢٦ لە گەرمیان، دوو کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ١٤ تووشبوو .

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٨ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هەربەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە دهۆک، شەش کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە هەولێر، دوو کەس لە راپەڕین، یەک کەس لە گەرمیان و دوو کەس لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ٨١٥ هەزار و ٧٨٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın