
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٧٩ تووشبوو، ٧٨ لە ھەولێر، ٥٦ لە دھۆک ، ١٣ لە گەرمیان و لە پارێزگای ھەڵەبجەش ١٠ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢٣٧ کەس، ١٠٣ کەس لە ھەولێر ، ١٣ کەس لە سلێمانی، ٥ کەس لە ھەڵەبجە، ٢٩ کەس لە گەرمیانيش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت کەسی دیکە لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ٢ کەس لە دھۆک، ٤ کەس لە سلێمانی، ٢ کەس لە ھەولێر.
بەپێی ئاماری گشتیی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا، ٨٣٢ ھەزار و ٨٨٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا، ٩٧ ھەزار و ٨٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦١ ھەزار و ٥٩٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٣ ھەزار و ٢٧ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش سێ ھەزار و ٢٠٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.