Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٣٣٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
بە پێی ئه‌و زانياریهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به پشت به‌ستن به ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا تۆماركراوه، له جیهاندا ٣٣٠ هه‌زار و ٢٠٣ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا سه‌ربكه‌ون.
زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له چین تۆماركراوه كه ٧٧ هه‌زار و ٢٧٩ كه‌س دوای توشبوونیان چاكبوونه‌ته‌وه.
پاش چین ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان تێدایه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئیسپانیا (٤٨ هه‌زار و ٢١)، ئه‌ڵمانیا (٤٦ هه‌زار و ٣٠٠)، ئێران (٢٩ هه‌زار و ٨١٢)، ئیتاڵیا (٢٦ هه‌زار و ٤٩١)، ئه‌مریكا (٢٢ هه‌زار و ٨٢٨) و فه‌ڕه‌نسا (٢١ هه‌زار و ٢٥٤).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، كه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا له شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا به ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانیی.