تەندروستي

چین.. تا ئێستا هه‌زار و ١٧ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ چین له‌ ئه‌نجامی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ هه‌زار و ١٧ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٤٢ هه‌زار و ٦٣٨ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

11.02.2020
چین.. تا ئێستا هه‌زار و ١٧ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

Beijing

په‌كین - AA

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ چین له‌ ئه‌نجامی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ هه‌زار و ١٧ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٤٢ هه‌زار و ٦٣٨ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنی نیشتمانی ته‌ندروستی چین-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان لێده‌كرێت ٢١ هه‌زار و ٦٧٥ كه‌سن، هاوكات ١٨٧ هه‌زار و ٧٢٨ كه‌سیش له‌ژێر چاودێریی پزیشكییدان.

باس له‌وه‌شكراوه‌ کە له‌ كۆی ٤٢ هه‌زار و ٦٣٨ كه‌سی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، دۆخی حه‌وت هه‌زار و ٣٣٣یان مه‌ترسیداره‌ و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ هه‌زار و ١٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ هۆنگ كۆنگ-ه‌.

تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كان تووشبوون به‌ ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ بۆ ٤٢ و له‌ هه‌رێمی ماكاو بۆ ١٠ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

- له‌میانی ٢٤ كاتژمێردا ١٠٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

كۆمیسیۆنی نیشتمانی ته‌ندروستی چین رایگه‌یاندووه‌ له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠٨ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو هه‌زار و ٤٧٨ حاڵه‌تی نوێ له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراون. له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٩٧٤یان له‌ هوبێ بوون كه‌ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın