تەندروستی

هەولێر.. تەرخانکردنی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی

پارێزگاری هەولێر، فەرسەت سۆفی: "بڕیارماندا بە تەرخانکردنی ١٠٠ ملیۆن بۆ نەخۆشخانەکانی راپەڕین، نانەکەلی، فریاکەوتنی رۆژهەڵات و فریاکەوتنی رۆژئاوا".

Heman Husseın Yaseen  | 02.01.2020 - نوێکردنەوە : 23.01.2020
هەولێر.. تەرخانکردنی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی

Arbil

هەولێر - AA

پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی رایگەیاند کە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان خانەی بێسەپەرشتان، نەخۆشخانەکانی راپەڕین و نانەکەلی بەسەرکردووەتەوە و لە یەکەمین هەنگاویشدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری عێراقییان بۆ فریاکەوتنی تەندروستی تەرخانکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگاری هەولێر، فەرسەت سۆفی خانەی بێسەپەرشتان، نەخۆشخانەکانی راپەڕین و نانەکەلی بەسەرکردەوە و رایگەیاند کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان بەسەربکاتەوە.

فەرسەت سۆفی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "ئەمڕۆ سەردانی چەند شوێنێکمان کرد بۆ ئەوەی لە کێشە و گرفتەکان بکۆڵینەوە و لەم چوارچێوەیەشدا بڕیارماندا بە تەرخانکردنی ١٠٠ ملیۆن بۆ نەخۆشخانەکانی راپەڕین، نانەکەلی، فریاکەوتنی رۆژهەڵات و فریاکەوتنی رۆژئاوا بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی لەناکاو و ئەوەی پەیوەستە بە نەخۆشخانەی راپەڕین ئەوا لەمیانی دوو مانگی داهاتوودا زۆربەی کێشەکانی نەخۆشخانەی راپەڕین چارەسەر دەکرێن کە نەخۆشخانەیەکی نوێی راوێژکاریی دەکرێتەوە بەوەیش فشار لەسەر نەخۆشخانەکە کۆتایی پێ دێت".

پارێزگاری هەولێر، فەرسەت سۆفی گوتیشی: "سەبارەت خانەی بەساڵاچووان و بێسەرپەرشتان، ئەوا بۆ هەر یەکێکیان وەک دیاری سەری ساڵ، بڕە پارەیەکمان تەرخانکرد، جگە لەوەیش بڕە پارەیەکمان بۆ کارگێڕی ئەو دوو شوێنە تەرخانکرد و لە رۆژانی داھاتووشدا، سەردانی بنکەکانی ئۆتیزم و نابیانایان دەکەین".

فرسەت سۆفی جەختی لەوەیشکردەوە کە لە نزیکەوە لە رەوشی نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاگادارن و رایگەیاند کە ستافی نەخۆشخانەکە باشترین خزمەت پێشکەش دەکەن و گوتی: "دەستخۆشیی لە کارمەندان و پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن