تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٨٥٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٥٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٦٥ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen   | 18.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٨٥٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٥٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٢٤ تووشبوو، ١٩٢ لە هەولێر، ٢٦٢ لە دهۆک، ٥٣ لە ئیدارەی گەرمیان، ١٧ کەس لە هەڵەبجە و ١٠ کەسیش لە ئیدارەی راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٨٩ کەس، ٢٩١ کەس لە هەولێر، ٢٢٠ کەس لە سلێمانی، ٤٩ لە گەرمیان، ١٢ کەس لە هەڵەبجە و چوار کەسیش لە ئیدارەی راپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە هەولێر و یەک کەسیش لە دهۆک.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٧٥٩ هەزار و ١٤٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، هەروەها تا ئێستا ١٦٢ هەزار و ١٨٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە تا ئێستا، ١٤٥ هەزار و ٧٠٥ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٢ هەزار و ٣٠٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

هەروەها تا ئێستا چوار هەزار و ١٧٦ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın