تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٥١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٥١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٧٢٨ کەس چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 20.04.2021 - نوێکردنەوە : 21.04.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٥١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٥١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤١٧ تووشبوو، ٣٩٢ لە سلێمانی، ٢٥٠ لە هەولێر، ٥٧ لە گەرمیان، ٣٠ کەس لە هەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٨ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٥١ کەس، ٢١٤ کەس لە سلێمانی، ٩٤ کەس لە هەولێر، ٥٥ کەس لە گەرمیان، حەوت کەس لە راپەڕین و حەوت کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە دهۆک، یەک کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە هەولێر و کەسێکیش لە گەرمیان.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٩٩٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، تا ئێستا ١٤١ هەزار و ٧٢٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١١٨ هەزار و ٨٩٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٨ هەزار و ٩٣٢ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٨٩٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın