تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٢ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٨٠ کەس چاکبوونەتەوە و هیچ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەست نەداوە".

Sarmand Hameed   | 26.02.2021
هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٢ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٨٠ کەس چاکبوونەتەوە و هیچ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەست نەداوە".

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٢٠٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٩٨ تووشبوو، ٤٥ لە سلێمانی، ٥٠ لە دهۆک، پێنج لە گەرمیان و چوار کەس لە راپەڕین بوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٩ کەس، ٢١ کەس لە هەولێر، ٢٨ کەس لە دهۆک و دوو کەسیش لە راپەڕین چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست نەداوە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ١٧٤ هەزار و ٣٠٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کە لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٨ هەزار و ٦٣٩ کەس، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٥١٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ١٠٣ هەزار و ٣٣٢ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا هەزار و ٧٨٨ تووشبووی ڤایرۆسەکە لەژێر وەرگرتنی چارەسەرداییدا ماون.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın