تەندروستی, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک هەڵگیرا

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکەدا.

Sarmand Hameed  | 04.06.2020 - نوێکردنەوە : 05.06.2020
هەرێمی کوردستان.. قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک هەڵگیرا

Arbil

هەولێر - AA

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکەدا.


ئێوارەی رۆژی ٢٠٢٠/٥/٣١ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەریی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، رۆژی ٢٠٢٠/٦/٢ وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی دا بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دا بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و ئاساییکردنەوەی دۆخی شار.

دوای رۆژێک لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکان هەڵگیرا، تەنها لە پارێزگای دهۆک نەبێت.

پێشتر پارێزگاری دهۆک، فەرهاد ئەتروشی رایگەیاندبوو، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستیی لە پارێزگاکەدا، بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات.

بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆک، بڕیاری ئاساییکردنەوەی سێکتەرەکان لە پارێزگاکەدا دەکرێنەوە.

هەروەها هاتوچۆ لەنێوان پارێزگای دهۆک بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın