
Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ١٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٢٠٢ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٣٧ ھەزار و ٤٥٧ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٩٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٧ ھەزار و ٦٥٤ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.