سلێمانی.. خۆبەخشەکان شەقامەکان بە دژە ڤایرۆس دەڕشێنن
لە میانی هەڵمەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی شار ، چەندین تیمی خۆبەخش هاوشانی تیمەکانی شارەوانی و قایمقامیەت سەرقاڵی رشاندنی دەرمانی ڤێرکۆنن بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان و کۆڵانەکانی شار.

As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA
لە میانی هەڵمەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی شار لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، چەندین تیمی خۆبەخش هاوشانی تیمەکانی شارەوانی و قایمقامیەت سەرقاڵی رشاندنی دەرمانی ڤێرکۆنن بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان و کۆڵانەکانی شار.
پسپۆری تەندروستی گشتیی، د.شاهۆ عوسمان مەحمود، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان سەرپەرشتی تیمێکی خۆبەخشیان کردووە لە پاککردنەوە و رشاندنی شەقامەکانی قەنات، پیرەمێرد، بازاڕی راپەڕین و چەند شەقامێکی دیکەی سلێمانیدا.
د.شاهۆ عوسمان مەحمود ئاشکرای کرد کە ئەو دەرمانەی شەقامەکانی پێدەڕشێنن، بۆ ماوەی حەوت رۆژ کاریگەری دەمێنێتەوە و دواتر تیمەکانیان دووبارە دەستدەکەنەوە بە رشاندنی شەقامەکان.