"رەوشی تەندروستی پارێزگاری هەولێر جێگیرە"
بەڕێوەبەری نوووسینگەی پارێزگاری ھەولێر، ھەڤاڵ عەبدولعەزیز راگەیاند کە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پارێزگاری ھەولێر، فرسەت سۆفی دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەنجامەکە پۆزەتیڤ بووە.

Arbil
هەولێر - AA

راشیگەیاند کە لەئێستادا پارێزگاری ھەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا، خۆی کەرەنتین کردووە و رەوشی تەندروستی جێگیرە و ھیچ کەس لە ستافی پارێزگا لە ئەوەوە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە و کەس کەرەنتین نەکراوە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دۆینێ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە هەزار و ٣٢ حاڵەت.کۆی گشتی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان ٦٢ هەزار و ٧٣٥ حاڵەتە و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٣٧ هەزار و ٨٣٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٢ هەزار و ٧١٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا دوو هەزار و ١٨٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.