تەندروستي

دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لە پارێزگای دھۆک دابین دەکات

دەزگای خێرخوازی بارزانی خواردن و پێداویستی رۆژانە بۆ خەڵکی کەمدەرامەتی پارێزگای دھۆک دابین دەکات.

29.03.2020
دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لە پارێزگای دھۆک دابین دەکات

Arbil

دھۆک - AA

دەزگای خێرخوازی بارزانی، خواردن و پێداویسیتی رۆژانە بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لە پارێزگای دھۆک دابیندەکات، کە ماوەی چەند رۆژێکە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەندراوە.

دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمرۆ دەستی بە پرۆژەیەکی خێرخوازی لە پارێزگای دھۆک کرد،کە روژانە پێداویستی خۆراکی بۆ زیاتر لە دوو سەد خێزانی کەمدەرامەت دابیندەکرێ و بە کۆی گشتی هاوکاری سێ ھەزار خێزان لەو پارێزگایە دەکرێ.

سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، بڵند بریفکانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "دەزگای خێرخوازی بارزانی دەست دەکات بە دابەشکردنی پێداویستی و خۆراک لەسەرتاسەری پارێزگای دھۆک بەسەر ئەو خانەوادانانەی کە پێویستیان بەھاوکاری ھەیە."

بریفکانی گوتیشی: " لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا رۆژانە ٢٥٠ تا ٣٠٠ خێزان هاوکاری دەکرێن، ئەمەش بەردەوام دەبێ تاکو لەم قەیرانە دەرباز دەبین."

هاوکات بڵند بریفکانی داوای لە کەسایەتی خاوەن توانا و خێرخوازەکان کرد کە بەردەوام بن لە خزمەتکردنی خەڵک تاکو ئەم قەیرانە تێدەپەڕێت.

لەلای دیکەش هاووڵاتییەک بەناوی جەمیل حوسێن زینو سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی کەمدەرامەت و لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "داوا لە دەزگاکانی حکوومەت دەکەم رێکارەکانی توندتر بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان."

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın