جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

جیهان.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ٩٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

لە سەرانسەری جیھاندا دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار و ٤٠٤ كه‌س به‌هۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Emre Aytekin   | 22.01.2021
جیهان.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ٩٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، ٩٨ ملیۆنی تێپەڕاند.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ماڵپەڕی "Worldometers"دا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیھان بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٨ ملیۆن و ٨٩ ھەزار و ٨٧٧ حاڵەت لە جیھاندا.

هەروەها دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار و ٤٠٤ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەمریکا بە تۆمارکردنی ٢٥ ملیۆن و ١٩٦ ھەزار و ٨٦ حاڵەتی توشبوون لە ریزبەندیی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیان بە پەتاکە تۆمارکردووە.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە: ''ھیندستان ١٠ ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار و ٢٠٠ حاڵەت، بەڕازیل هەشت ملیۆن و ٦٩٩ ھەزار و ٨١٤ حاڵەت، رووسیا سێ ملیۆن و ٦٥٥ ھەزار و ٨٣٩ حاڵەت، بەریتانیا سێ ملیۆن و ٥٤٣ ھەزار و ٦٤٦ حاڵەت، فەڕەنسا دوو ملیۆن و ٩٨٧ ھەزار و ٩٦٥ حاڵەت، ئیسپانیا دوو ملیۆن و ٥٦٠ ھەزار و ٥٨٧ حاڵەت، ئیتاڵیا دوو ملیۆن و ٥٢٨ ھەزار و ٢٢١ حاڵەت، تورکیا دوو ملیۆن و ٤١٢ ھەزار و ٥٠٥ حاڵەت، ئەڵمانیا دوو ملیۆن و ١٠٨ ھەزار و ٨٩٥ حاڵەت، کۆڵۆمبیا یەک ملیۆن و ٩٧٢ ھەزار و ٣٤٥ حاڵەت، ئەرجەنتین یەک ملیۆن و ٨٤٣ ھەزار و ٧٧ حاڵەت، مەکسیک یەک ملیۆن و ٧١١ ھەزار و ٢٨٣ حاڵەت، پۆڵەندا یەک ملیۆن و ٤٥٧ ھەزار و ٧٥٥ حاڵەت، ئەفریقای باشوور یەک ملیۆن و ٣٨٠ ھەزار و ٨٠٧ حاڵەت، ئێران یەک ملیۆن و ٣٥٤ ھەزار و ٥٢٠ حاڵەت، ئۆکراینا یەک ملیۆن و ١٧٧ ھەزار و ٦٢١ حاڵەت و پێرو یەک ملیۆن و ٨٢ ھەزار و ٩٠٧ حاڵەت''.

لە جیهاندا ژمارەی ئەو کەسانەی دوای توشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە ٧٠ ملیۆن و ٤٦٧ هەزار و ٩٧٢ کەس، ئەوانەشی هێشتا لەژێر چارەسەردان ژمارەیەن ٢٥ ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٥٠١ کەسە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın