جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

بەڕازیل.. گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٥٦٠ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

- لە بەڕازیل كۆی ژمارەی ئه‌وکەسانه‌ی کە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٣٦٥ هه‌زار و ٤٤٤ كه‌س و، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ١٣ ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار و ٦٨١ كه‌س.

Muhammed Emin Canik   | 16.04.2021
بەڕازیل.. گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٥٦٠ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

Buenos Aires

بۆینس ئایرس - AA

لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٦٠ كه‌س بەهۆی‌ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بەڕازیل له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣ هه‌زار و ١٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، بەوەیش تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٣ ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار و ٦٨١ كه‌س.

لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٦٠ كه‌س بەهۆی‌ پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، كۆی گشتیی ئه‌وکەسانه‌ی کە بەهۆی ئە‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٣٦٥ هه‌زار و ٤٤٤ كه‌س.

هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەی کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن و ٢٦٣ هه‌زار و ٢٩٥ کەس.

به‌ڕازیل كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه لە سەرانسەری جیهان لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın