
New York
نیویۆرك – AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بگاته ١٦٠ ملیۆن كه‌س كه له‌و ناوچانه ده‌ژین كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان شه‌ڕ و پێكدادانیان تیادایه "ئاگربه‌ستی مرۆیی به‌رده‌وام" رابگه‌یه‌ندرێت.
بڕیاری ئاگربه‌ستی مرۆیی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی قۆناغی مانگی شوباتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی به‌ریتانیاوه ئاماده كراوه به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
بڕیاره‌كه داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه كه "به‌بێ ئاسته‌نگ" بگاته ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانیان تیادایه و تاكوو ملیۆنان كه‌س ڤاكسینیان لێ بدرێت ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت و داواش ده‌كات وڵاتانی پێشكه‌وتوو ڤاكسین به وڵاتانی كه‌م ده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێویستی ببه‌خشن.