Buenos Aires
بوێنس ئایریس – AA
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له پیرۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی پیرۆ له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌م جۆره‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتووه‌ته ٢٠٠ هه‌زار و سێ كه‌س.
هه‌ر له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٣٩ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و به‌مه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و ١٩٤ هه‌زار و ١٣٢ كه‌س كه دوو ملیۆن و ١٧٢ هه‌زار و ٣١٩ كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه.
دانیشتووانی ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی ٣٣ ملیۆن كه‌سه و تاكوو ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ٣٣ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌س به‌كارهێندراوه و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینیش بۆ ١٤ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س ته‌واو بووه.
پیرۆ له دوای به‌ڕازیل زۆرترین گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی كۆرۆناوه تیادا تۆمار كراوه له كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن