"به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له ئه‌ورووپا لە کۆرۆنا چاکبوویەوە"
لوسیله رانسۆن كه رەبەنێکی ئافرەتە و ته‌مه‌نی ١١٦ ساڵه و نازناوی "به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له ئه‌ورووپا"ی پێ دراوه، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، چاكبووه‌وه.

Paris
پاریس – AA
لوسیله رانسۆن كه رەبەنێکی ئافرەتە و ته‌مه‌نی ١١٦ ساڵه و نازناوی "به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له ئه‌ورووپا"ی پێ دراوه، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، چاكبووه‌وه.
ماڵپه‌ڕی 20 Minutes بڵاویكرده‌وه، لوسیله رانسۆن كه له ١٦ی كانوونی دووه‌می رابردوودا له فه‌ڕه‌نسا تووشی كۆرۆنا بووبوو، توانی چاكببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه خانه‌ی به‌ساڵاچووان.
١١ی شوبات لوسیلە رانسۆن پێده‌نێته ١١٧ه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سوكاری لوسیله رانسۆن له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی له دایكبوونیدا ئاهه‌نگێكی بۆ رێك بخه‌ن.