جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ئەنگێلا مێرکڵ هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی پەتاکە.

Cüneyt Karadağ  | 25.02.2021 - نوێکردنەوە : 25.02.2021
ئەنگێلا مێرکڵ هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا

Berlin

بەرلین - AA

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی پەتاکە.

ئەنگێلا مێرکڵ لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی Frankfurter Allgemeine Zeitung، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، سیستمی تەندروستیی ئەڵمانیا رووبەڕووی بارودۆخێکی لەناکاو ببووەوە، ئاماژەی بەوەیشکرد کە ئەمڕۆ، ژمارەی هەوکردنەکان زۆر کەمترە و رێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆی کۆرۆنای نوێوە کەمیکردووە.

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ باسی لەوە کرد کە دەکرێت بیر لە هەنگاو بە هەنگاو کەمکردنەوەی رێکاریەکانی دژبە کۆرۆنا بکەنەوە و گوتی: ''ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو نەبێت کەمکردنەوە رێکاریەکان ئاسان دەبێت. بەهۆی ئەوانەوە (ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو) کە ئێستا رەنگە سێیەم شەپۆل دروست ببێت، دەچینە قۆناغی نوێی پەتاکەوە. ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەی لە بەریتانیا سەریهەڵدا توندترە و شوێنی ئەو ڤایرۆسە دەگرێتەوە کە سەرەتا سەریهەڵدا. ئێستا پێویستە بەژیریی و بەوریاییەوە بەرەوپێش بچین بۆ ئەوەی شەپۆلی سێیەم وانەکات پێویست بکات بە داخستنی هەموو ئەڵمانیا''.

ئەنگێلا مێرکڵ باسی لەوەکرد کە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە بەتەواوی ماوەی چەند مانگێک دەخایەنێت و گوتی: ''ئەگەر ڤاکسینەکان کاریگەرییان هەبێت، کۆمپانیاکان وەک ئەوەی بەڵێنیان پێداوین بەرهەمبهێنن و رەوانەی بکەن، ئەوا لە دوای چه‌ند مانگێك زۆر نزیك ده‌بینه‌وه له‌ به‌رگریی رێكخراوی جەستەیی‌''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın