جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا ٢٦١ هەزارى تێپەڕاند

لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٤٤٢ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦١ ھەزار و ٨٤٣ کەس.

Betül Yürük  | 23.11.2020 - نوێکردنەوە : 23.11.2020
ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا ٢٦١ هەزارى تێپەڕاند

New York

نيويۆرک - AA

لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٤٤٢ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦١ ھەزار و ٨٤٣ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی زياتر لە ١٧٢ ھەزار حاڵەتى نوێى تووشبوون، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١٢ ملیۆن ٤٥٧ ھەزار و ٦٨٣ کەس.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٤٤٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦١ ھەزار و ٨٤٣ کەس.

ھاوکات حەوت ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٧٩ مليۆنى تێپەڕاند.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه‌ يەك مليۆن و ١٧٢ هه‌زار حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه‌ و له‌دوای ئه‌ویش به‌ يەك مليۆن و ١٠٧ هه‌زار حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و فلۆريدا بە زياتر لە ٩٣١ هەزار حاڵەت دێن.

لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه‌، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٤ هەزار و ٢١٣ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه‌.

ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە نۆ ملیۆن و ١٢٠ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە زياتر لە شەش ملیۆن حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın