یەکەم هەوڵی SpaceX بۆ رەوانەکردنی مووشەکی زەبەلاحی Starship دواخرا

Washington DC
واشنتۆن – AA
SpaceX یەکەم هەوڵی بۆ رەوانەکردنی مووشەکی زەبەلاحی Starship دواخست.
بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای SpaceX، ئیلۆن ماسک رایگەیاند، دوای ئەوەی هەستیان کردووە دەمەوانەی پەستانی مووشەکەکە کە درێژیەکەی ١٢ مەتر زیاترە بەستوویەتی، هەوڵی رەوانەکردنەکەیان دواخستووە و لە ماوەی چەند رۆژێکی داهاتوودا هەوڵی دووەم دەدەن بۆ رەوانەکردنی Starship.
لە پەخشی راستەوخۆی SpaceX ئاماژە بەوە دراوە کە دووەم هەوڵی رەوانەکردن لانیکەم ٤٨ کاتژمێری دەبێت بەسەردا تێبپەڕێت.
کۆمپانیاکە هەوڵ دەدات لەم رێگەیەوە تیمێک رەوانەی هەسارەی مەریخ بکات، لەو میانەیەشدا پلانی بۆ ئەوە داناوە بە مەبەستی رەوانەکردنی مرۆڤ و بار بۆ سەر مانگ و مووشەکی Starship بەکار بهێنێت.
ئەم مووشەکە لە ستیلی ژەنگنەگرتوو دروست کراوە و بە جۆرێک دیزاین کراوە بتواندرێت جارێکی دیکە مووشەکی "ئێجگار قورس" بەکار بهێندرێتەوە و زاندراوە SpaceX لەگەڵ ناسا رێک کەوتووە بۆ بەکارهێنانی ئەم مووشەکە لەسەر مانگ.