کەپسولی دراگۆن کە یەکەمین کەشتیوانی ئاسمانیی تورکیا گەزەرئاڤجی هەڵگرتووە، لەلان تیمی سەر زەویەوە خرایە ناو کەشتییەوە

Ankara
ئەنقەرە - AA
کەپسولی دراگۆن کە تیمی Ax-3ی هەڵگرتووە لەنێویشیاندا یەکەمین کەشتیوانی ئاسمانی تورکیا، ئالپەر گەزەرئاڤجی دوای نیشتنەوەی لە کەناراوەکانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، لەلان تیمی سەر زەویەوە خرایە ناو کەشتییەوە.
🇹🇷 کەپسولی دراگۆن کە یەکەمین کەشتیوانی ئاسمانیی #تورکیا، ئالپەر گەزەرئاڤجی هەڵگرتووە، لە کەناراوەکانی فلۆریدا نیشتەوە. #alpergezeravci pic.twitter.com/BQWeVfEAgr
— Anadolu Soranî (@aasorani) February 9, 2024
هەژماری Axiom Space، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گەڕانەوەی کەپسولی دراگۆن کە تیمی Ax-3ی هەڵگرتووە لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانەوە بۆ زەوی بڵاوکردەوە.
دوای نیشتنەوەی لە کەناراوەکانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، کەپسولی دراگۆن کە تیمی Ax-3ی هەڵگرتووە لەنێویشیاندا یەکەمین کەشتیوانی ئاسمانی تورکیا، ئالپەر گەزەرئاڤجی، لەلان تیمی سەر زەویەوە خرایە ناو کەشتییەوە.
تیمی Ax-3 ڕۆژی ٧ی شوبات کاتژمێر ١٧:٢٠ بەکاتی ئەنقەرە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانی جێهێشت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن