خەڵاتی نۆبڵ بۆساڵی ٢٠٢١ لە بواری کیمیا بەخشرایە زانای ئەڵمانی، بێنیامین لیست و زانای ئەمریکی-سکۆتلاندی، دەیڤێد ماکمیلان.

Ankara
ئەنقەرە - AA
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بواری کیمیا بەخشرایە زانای ئەڵمانی، بێنیامین لیست و زانای ئەمریکی-سکۆتلاندی، دەیڤێد ماکمیلان.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ئەکادیمیای شاهانەی سوید، بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری کیمیا بە هەریەکە لە بێنیامین لیست و دەیڤێد ماکمیلان راگەیەندرا.
ئەو دوو زانایە لە بەرامبەر دروستکردنی ئامیرێکدا کە سوودێکی گەورە بە لێکۆڵینەوەکانی بواری دەرمانسازی دەگەیەنێت و دۆستی ژینگەیە، ئەو خەڵاتەیان پێبەخشراوە.
لە ساڵی ١٩٠١ەوە ساڵانە خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری کیمیا دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە داهێنانی گرنگیان بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠١٥شدا، زانای تورک، عەزیز سانجار ئەم خەڵاتەی بردەوە و بووە یەکەم زانای تورک کە خەڵاتی نۆبڵی لە بواری کیمیادا بەدەستهینابێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن