تەكنەلۆجيا و زانست

جۆرێکی نوێی مۆبایلی سامسۆنگ ناسێندرا

- پلان ئەوەیە کە مۆبایلی زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢ ئه‌ڵترا، لە مانگی ئادارەوە لە رێگەی ماڵپەری سامسۆنگ، تۆڕەکانی مۆبایل و بریکارەکانەوە بە شێوەیەکی فراوان بەشێوەی ئۆنڵاین بخرێتە بەردەست.

Abdulselam Durdak  | 10.02.2022 - نوێکردنەوە : 10.02.2022
جۆرێکی نوێی مۆبایلی سامسۆنگ ناسێندرا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

کۆمپانیای سامسۆنگ، ئامێری مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢٢ ئه‌ڵترا نوێی کە بەھێزی زنجیرە ئامێرەکانی گالاکسی نۆت و تایبەتمەندیی کامێرای زنجیرە ئامێرەکانی گالاکسی ئێس و باترییەک کە یەک جار بارگاوییکردنی بەشی دوو رۆژ دەکات، ناساند.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سامسۆنگەوە بڵاوکراوەتەوە، كۆمپانیاكه‌ گالاکسی ئێس ٢٢ ئه‌ڵترا، بە بەھێزترین تایبەتمەندی کە لەنێو مۆبایلە زیرەکەکاندا خراوەتە بەردەست جیادەکرێتەوە.

پێنووسی ئێس کە لەگەڵ گالاکسی ئێس ٢٢ ئه‌ڵترای نوێ خراوەتە ریزی ئامێرەکانی گالاکسی ئێس، چالاکترین پێنووسی ئێسە کە تاکو ئێستا بەکارھێنرابیت.

- گرتەی وێنە و ڤیدیۆیی ئاست بەرز پێشکەش دەکات

ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بەکارھێنەرانی گالاکسی ئێس ٢٢ ئه‌ڵترا، دەتوانن لە ھەر جۆرە رووناکییەکدا باشترین وێنە لە خێراترین کات بچرکێنن و بڵاویبکەنەوە.

مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢٢ ئه‌ڵترا، تایبەتمەندیی نزیککردنەوەی وێنە بۆ ١٠٠ ھێندەی ھەیە و نەک تەنھا خاوەنی بەھێزترین کامێرایە بەڵکو لە ھەمان کاتدا ژیرترین کامێرای لە سامسۆنگدا ھەیە.

- بەزترین ئاستی پارێزگاری لە دژی ھەموو جۆرە ھەرەشەیەك

لە زنجیرە مۆیایلی گالاکسی ئێس ٢٢، زانیارییە ھەستیارەکانی وەکو تێپەڕوشە، زانیارییە بایۆمەترییەکان، کلیلەکانی بلۆکچەینی بەکارھێنەران لە رێگەی پلاتفۆرمی Knox Vaultی بەھێزی سامسۆنگەوە دەپارێزرێت کە پرۆسێسەرێک و میمۆرییەکی پارێزراو و جیاکراوه‌ لە سیستمی کارکردنی سەرەکیی مۆبایلەکە لەخۆدەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın