تەكنەلۆجيا و زانست

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە دەشێت لەسەر هەسارەی ڤینۆس ژیان هەبێت

- بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لە هەورەکانی دەوری هەسارەی ڤینۆس، کۆمەڵێک مایکرۆئۆرگانیزمی زیندو هەبن.

Hasan Esen  | 15.09.2020 - نوێکردنەوە : 17.09.2020
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە دەشێت لەسەر هەسارەی ڤینۆس ژیان هەبێت

Greater London

لەندەن- AA

تیمێکی گەردونناس لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا، گازی فۆسفین-یان لەناو بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس-دا دۆزیووەتەوە کە لەلایەن ئەو میکرۆبانەی بەبێ ئۆکسجین دەژین بەرهەمدێت.

گەردیلەی فۆسفین کە لە گەردی هایدرۆجین و فۆسفۆر پێکدێت، بۆ جاری یەکەم لەڕێی تەلیسکۆبێکی دوورگەی هاوای-یەوە ئاشکرا کرا.

دوای ئەوەی لەڕێی تەلەسکۆبێکی وڵاتی چیلی-یەوە بوونی گازی فۆسفین پشتڕاسکرایەوە، تیمێکی گەردونناس بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی گازەکە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا.

لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بوونی فۆسفین لە بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس-دا، نیشانەی هەبوونی ژیانە لەسەر ئەو هەسارەیە.

گازی فۆسفین لەسەر زەوی لەلایەن چەند بەکتریایەکەوە بەرهەمدەهێندرێن کە لە ریخۆڵەی ئاژەڵانی وەک پەنگوین و ئەو زەلکاوانەی رێژەی ئۆکسجینیان کەمە، هەیە.

سەدا ٩٦ی بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس کە دووەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە لە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن پێکدێت و پلەی گەرمای سەر رووی هەسارەکە دەگاتە سەروو ٤٠٠ پلەی سەدی هەربۆیە یەکێکە لەو هەسارانەی کەمترین ئەگەری هەیە ژیانی لەسەربێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın