ئەپڵ لەسەر داوای رووسیا نەخشەی کریمیای گۆڕی
- کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئەپڵ کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، لە ئەپڵیکەیشنەکانیدا نیمچە دوورگەی کریمیا، کە بەشێوەیەکی نایاسایی لکێنراوە بە رووسیاوە، وەک بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە نیشاندەدات.

Moskova
مۆسکۆ- AA
کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئەپڵ کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، لە ئەپڵیکەیشنەکانیدا نیمچە دوورگەی کریمیا، کە بەشێوەیەکی نایاسایی لکێنراوە بە رووسیاوە، وەک بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە نیشاندەدات.
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە باڵی خوارەوەی پەرلەمانی رووسیا، کە بە دوما ناسراوە، ڤاسیلی پیسکارێڤ، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە مۆسکۆی پایتەخت، ئاشکرایکرد ئەپڵ دەستی بەوەکردووە لە ئەپڵیکەیشنەکانیدا کریمیا وەک بەشێک لە خاکی رووسیا نیشانبدات.
ڤاسیلی پیسکارێڤ تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەپڵ خۆی لەگەڵ یاساکانی رووسیادا گونجاندووە و رایگەیاند: "ئەو ھەڵەیە نەھێڵرا کە پەیوەست بە شارەکانی کریمیا، لە ئەپڵیکەیشنەکانی کەشوھەوا و نەخشەدا ھەبوون و وەک بەشێک لە ئۆکراینا نیشانیدەدان".
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی زانیارییەکان، تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکان لە دوما، لیۆنید لێڤن، ئاماژەی بەوەکرد بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە بڕیارەکەی کۆمپانیای ئەپڵ دەکەن و رایگەیاند: "ئەپڵ بەم بڕیارە ئەوەی نیشاندا کە دەیەوێت لە بازاڕی رووسیادا پێگەی بپارێزێت و پەرەی پێبدات".
لە نێو رووسیاوە لە کاتی چوونە نێو ئەپڵیکەیشنەکانی تایبەت بە کەشوھەوا و نەخشە لە ئامێرەکانی ئەپڵدا، کریمیا و شارەکانی، چیدیکە وەک بەشێک لە خاکی رووسیا نیشاندەدرێن و کاتێک لە دەرەوەی رووسیاوە دەچیتە نێو ئەو ئەپڵیکەیشنانەوە، کریمیا و شارەکانی، وەک بەشێک لە ھیچ وڵاتێک نیشان نادرێت.
دوما ماوەیەک لەمەوبەر پرۆژەی یاسای قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئەو کۆمپیوتەر و تەلەفۆنە زیرەکانەی کە بەرنامەسازییان بە زمانی رووسیی نییە، پەسەندکردبوو.
شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردبوو ئەگەر بێت و ئەو پرۆژە یاسایە ببێتە یاسا ئەوا رەنگە ئەپڵ لە بازاڕەکانی رووسیا بکشێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن