
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی هەفتەی رابردوو لە پرێمیەر لیگ ئەنجامدرا، پشکنینی دوو کەس پۆزەتیڤ دەرچوو.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە ماڵپەڕی پرێمیەر لیگ بڵاوکراوەتەوە، لەو هەزار و ٦٠٩ پشکنینەی لە ١٩ تا ٢٥ی تشرینی یەکەم ئەنجامدران، دوو پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچوون.
ژمارەی ئەو پشکنینانەی لە ٣١ی ئابەوە تا ئێستا لە پرێمیەر لیگدا، پۆزەتیڤ دەرچوون بەرزبووەتەوە بۆ ٤٤ پشکنین.
بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵەکان، ئەو یاریزانە یان کارمەندی یانەیەی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتینە دەکرێت و ناوی ئەو کەسانەش بڵاوناکرێنەوە کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن