تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

پاریس سان جێرمان بەسەر مارسیلیا سەرکەوت و بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا

- یانەی پاریس سان جێرمان، جارێکی دیکە بووەوە بە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا، کە ئەوە ١٠هەمین جامە بەدەست دەهێنێت کە هەشتیان یەک لە دوا یەک بەدەستیهێناوە.

Yusuf Özcan  | 14.01.2021 - نوێکردنەوە : 15.01.2021
پاریس سان جێرمان بەسەر مارسیلیا سەرکەوت و بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا

Ile-de-France

پاریس - AA

لە جامی سوپەری فەرەنسا ٢٠٢٠دا، یانەی پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووی یانەی مارسیلیا بووەوە و، یاریەکەی بە ئەنجامی ٢-١ بردەوە و، بووە پاڵەوانی جامەکە.

لە پاڵەوانیەتەدا کە ئەمساڵ ٤٤هەمینی بەڕێوەچوو، یانەی پاریس سان جێرمان کە پاڵەوانی وەرزی رابردووی لیگەکە و خاوەنی جامی فەڕەنسایە، لە یاریگای بۆلارت-دێلیلیس لە شاری لێنس رووبەڕووی یانەی مارسیلیا بووەوە کە دووەمی وەرزی رابردووی لیگەکە بوو.

لە نیوەی یەکەمی یاریەکەدا، پاریس سان جێرمان لە خولەکی ٣٩هەمیندا لە رێگەی مارۆ ئیكاردی یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، بەوەیش نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمی یاریەکەدا، لە خولەكی ٨٥هەمیندا یاریزانی بەڕازیلی نەیمار بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ پاریس سان جێرمان تۆماركرد.

لە خولەکی ٨٩هەمینی یاریەکەدا مارسیلیا لە رێگەی دیمێتری پایت-ەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. بەو شێوەیەش نیوەی دووەمی یاریکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات.

یانەی پاریس سان جێرمان ئەوە ١٠هەمین جامە بەدەست دەهێنێت کە هەشتیانی یەک لە دوا یەک بەدەستیهێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın