تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

يۆرۆ٢٠٢٠ .. كليان مباپێ بە گرانبەهاترین ياريزان دياريكرا

- ليستەكە، چوار ياريزانى ئينگليزى، دوو فەڕەنسى و ياريزانێك لە هەريەك لە هۆڵەندا، ئەڵمانيا و پورتوگال لە خۆدەگرێت.

Hüseyin Burak Demirer  | 23.06.2021 - نوێکردنەوە : 24.06.2021
يۆرۆ٢٠٢٠ .. كليان مباپێ بە گرانبەهاترین ياريزان دياريكرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریسان جێرمان، کلیان مباپێ، بە ١٨٩ ملیۆن یۆرۆ ، بە گرانبەهاترین یاریزانی بەشداربوو لە یارییەکانی پاڵەوانێتی یۆرۆ٢٠٢٠، دیاریکرا.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی تیمی KPMG Football Benchmark، نرخی پێشبینیکراو بۆ گواستنەوەی ١٠ باشترین یاریزانی بەشداربوو لە یۆرۆ٢٠٢٠، نزیکدەبێتەوە لە یەک ملیار و ١٨٩٨ ملیۆن یۆرۆ.

ھێرشبەری ھەڵبژاردەی فەڕەنسا مباپێی تەمەن ٢٢ ساڵان، بە ١٨٩ ملیۆن یۆرۆ لە سەرووی لیستەکەدایە. رێزبەندی دووەم و سێیەمی لیستەکەش لەلایەن ھەردوو یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ھاری کەین (١٢٧ ملیۆن یۆرۆ) و مارکۆس راشفۆرد (١٢١ ملیۆن یۆرۆ)وە داگیرکراوە.

لیستەکە، چوار یاریزانی ئینگلیزی، دوو فەڕەنسی و یاریزانێک لە ھەریەک لە ھۆڵەندا، ئەڵمانیا و پورتوگال لە خۆدەگرێت.

رێزبەندی ١٠ گرانبەهاترین یاریزانی بەشداربوو لە پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەم شێوەیەیە:


ناوى ياريزان

نرخەكەى بە يۆرۆ

١

كليان مباپێ (فەڕەنسا)

١٨٩ مليۆن

٢

هارى كەين (ئينگلتەرا)

١٢٧ مليۆن

٣

ماركۆس راشفۆرد (ئينگلتەرا)

١٢١ مليۆن

٤

رەحيم ستەرلينگ (ئينگلتەرا)

١١٥ مليۆن

٥

كيڤن دى برۆين (بەلجيكا)

١١٥ مليۆن

٦

برۆنۆ فێرناندێز (پورتوگال)

١١٤ مليۆن

٧

جادۆ سانچۆ (ئينگلتەرا)

١١٠ مليۆن

٨

رۆميلۆ لوكاكۆ (بەلجيكا)

١٠٥ مليۆن

٩

فرانكى دە يۆنگ (هۆڵەندا)

١٠٠ مليۆن

١٠

جۆشوا كيمينيش (ئەڵمانيا)

٩٣ مليۆن

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın