وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

ناوبژیوان جونەید چاکر کۆتایی بە ئەزموونی کاری خۆی هێنا

"دەمانەوێت کۆتا یاری بۆ ئەم مامۆستایەمان رێکبخەین و بەشێوەیەک کە شایستەی ناوبژیوانێکی تورک بێت، ماڵئاوایی لێبکەین. سوپاسی مامۆستا جونەید چاکر دەکەین بۆ هەموو ئەو کارانەی کە تا ئێستا ئەنجامی داون. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە کارە نوێیەکەیدا".

Süha Gür  | 05.08.2022 - نوێکردنەوە : 07.08.2022
ناوبژیوان جونەید چاکر کۆتایی بە ئەزموونی کاری خۆی هێنا

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، مەهمەت بویوکئەکشی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ناوبژیوانی تورک، جونەید چاکر، کۆتایی بە ئەزموونی کاری خۆی هێناوە.

بویوکئەکشی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی "بی ئین سپۆرتس"، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا چاکر، داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی دامەزراوەی ناوەندی ناوبژیوانان کردووە.

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە چاکر پێیڕاگەیاندووە "وێڕای ئەو پێشنیازە زۆرانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە پێیدەگات، بەڵام هەمیشە ویستوویەتی خزمەت بە ناوبژیوانانی تورکیا بکات و لەمەودواش دەیەوێت مەشق بەو ناوبژیوانانە بکات کە ئەزموونیان کەمە".

بویوکئەکشی ئاشکرای کرد کە دامەزراوەی ناوەندی ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، ئەم پێشنیازەیان بە گونجاو زانیوە و ویستویانە بە شێوەیەکی شایستە ماڵئاوایی لەو ناوبژیوانە بەئەزموونە بکەن، گوتیشی: "دوو جار لە جامی جیهانی و سێ جار لە پاڵەوانێتی ئەورووپادا نوێنەرایەتی وڵاتەکەمانی کرد. لە پێنج خولی یەک لە دوای یەکدا، سێ جار ناوبژیوانی یارییەکانی پێش قۆناغی کۆتایی کردووە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٥دا لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی یانە پلە یەکەکانی ئەورووپا، کاری ناوبژیوانی کردووە. هەروەها لە ژمارەیەکی زۆری خول نوێنەرایەتی تۆپی پێی تورکیای کردووە. دەمانەوێت کۆتا یاری بۆ ئەم مامۆستایەمان رێکبخەین و بەشێوەیەک کە شایستەی ناوبژیوانێکی تورک بێت، ماڵئاوایی لێبکەین. سوپاسی مامۆستا جونەید چاکر دەکەین بۆ هەموو ئەو کارانەی کە تا ئێستا ئەنجامی داون. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە کارە نوێیەکەیدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın