Greater London
له‌نده‌ن- AA
میدیای به‌ریتانی گرنگییه‌كی به‌رچاوی به كۆچی دوایی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، دا.
بی بی سی سپۆرت له هه‌واڵێكدا له ژێر ناونیشانی "ماته‌مێكی سێ رۆژیی له ئه‌رژه‌نتین ده‌ستپێده‌كات" زانیاریی له‌باره‌ی یارییه‌كانی مارادۆنا له جامی جیهانیی ١٩٨٦دا خستووه‌ته‌ڕوو.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاوكاری پێشووی مارادۆنا له هه‌ڵبژارده‌كه، ئۆسی ئاردایه‌ڵز، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بوونی مارادۆنا شتێكی هێنده جوان بووه كه جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بووه.
ئۆسی ئاردایه‌ڵز رایگه‌یاندووه: "بۆ ئه‌و هیچ ئاسان نه‌بوو. له ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مه‌وه به‌ره‌وڕووی فشاری باوكی بوویه‌وه. منداڵییه‌كی ئاسایی نه‌بوو، هیچ كاتێك ساڵانی هه‌رزه‌كاریی ئاسایی نه‌بوو. هه‌مووان ده‌یانویست له‌گه‌ڵ ئه‌و بن. هه‌مووان ده‌یانویست به‌شێك بن له‌و".
له هه‌واڵێكی سكای سپۆرت-یشدا، زانیاریی له‌باره‌ی رابردووی مارادۆنا خراوه‌ته‌ڕوو.
هاوكات رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار به مانشێتی "كاتێك كه زۆرترین پێویستیی پێی هه‌بوو، سیسته‌می ڤار له كوێ بوو؟" هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "مارادۆنا شه‌وی رابردوو به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵیدا كۆچی دواییكرد. به‌ڵێ ئه‌و فێلباز بوو. به‌ڵام فێڵێكی چه‌ند باوه‌ڕپێنه‌هێنراو بوو".
مه‌رگی مارادۆنا له رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-دا به هه‌واڵێك له‌ژێر ناونیشانی "جیهانی تۆپی پێ ماته‌م بۆ یه‌كێك له گه‌وره‌ترینه‌كانی ده‌گێڕێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی میره‌ر-دا، كه له‌ژێر ناونیشانی "فێلبازێك، پاڵه‌وانێك و جادووگه‌رێك له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا" هه‌واڵی مه‌رگی مارادۆنای بڵاوكردووه‌ته‌وه.
