وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

لا لیگا.. ڕیال مەدرید (٢-١) لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس-ی بردەوە

لە میانی یارییەکانی ١٦ھەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga ) دا، یانەی ڕیال مەدرید بەئەنجامی (٢-١) لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس-ی بردەوە.

Ahmed Hassan  | 15.12.2025 - نوێکردنەوە : 16.12.2025
لا لیگا.. ڕیال مەدرید (٢-١) لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس-ی بردەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

لە میانی یارییەکانی ١٦ھەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga ) دا، یانەی ڕیال مەدرید بەئەنجامی (٢-١) لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس-ی بردەوە.

لەچوارچێوەی یارییەکانی ١٦ەمین ھەفتەی خولی (La Liga ) دا ، یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕیال مەدریدی کرد.

ھەر لە سەرەتای یارییکەوە، یاریزانانی ڕیال مەدرید بە ھێزی دەستیان پێ کرد و چەندین فشار و دەرفەتی تۆمارکردنی گۆڵیان بۆ سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر دروست کرد و تا یاریزانی یانەی شاھانە، کیلیان مباپێ لە خولەکی ٢٤دا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یانەکەی پێشخست.

لە گێمی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٦٨دا، یاریزانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کارلۆس ڤیسێنتی بە تۆمارکردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکسان کردووە.

بەڵام لە خولەکەی ٧٨دا، یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، ڕۆدریگۆ سلیڤا گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

یارییەکەش بە ئەنجامی (٢-١) لە بەرژەوەندی یانەی ڕیال مەدرید کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامە ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٣٩ خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی (La Liga )دا، ماویەوە.

ھەروەھا بەو ئەنجامە، یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ ریزبەندی ١٢یەمینی خوولەکەی گرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın