وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

عومرانیە سپۆر نیکۆلاس ئانیلکای کردە بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری یانەکە

Mutlu Demirtaştan  | 25.01.2024 - نوێکردنەوە : 21.02.2024
عومرانیە سپۆر نیکۆلاس ئانیلکای کردە بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری یانەکە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

عومرانیە سپۆر کە یانەی پلە یەکی ترێندیۆڵە، یاریزانی پێشووی تۆپی پێی فەڕەنسی، نیکۆلاس ئانیلکای کردە بەڕێوەبەری باڵای جێبەجێکاری یانەکە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی یانەکەدا بلاوکراوەتەوە، هاتووە: "بەخێرهاتی پرۆفیسۆر. یانەکەمان لەگەڵ نیکۆلاس ئانیلکا ڕێککەوتووە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکار. نیکۆلاس ئانیلکای بەخێرهاتنت دەکەین و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین".

نیکۆلاس ئانیلکای تەمەن ٤٤ ساڵ کە لە ژیانی تۆپی پێیدا لە یانەکانی وەک پاریس سانجێرمان، ئەرسیناڵ، ڕیاڵ مەدرید، لیڤەرپوڵ، مانچێستەر سیتی، چێڵسی و یۆڤانتۆس یاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٥دا چووەتە یانەی فەنەرباهچە.

ئانیلکا کە وەک یاریزان-ڕاهێنەر لە شانگەهای شینهووا لە چین و مۆمبای سیتی لە هیندستان کاری کردووە، پاش ئەوەی وازی لە یاری تۆپی پێ هێناوە لە یانەی ڕۆدای هۆڵەندا کاری ڕاوێژکاری کردووە و پاشان لە یانەی گەنجی لیلی فەڕەنسی کاری ڕاهێنەری کردووە.

هەروەها نیکۆلاس ئانیلکا لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ماوەیەکی کەم وەک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی Hyeresی فەڕەنسی کە یەکێکە لە یانە پلە چوارەکانی فەڕەنسا کاری کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın